ڕاپۆرتی سالانەی ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەولەتی سەبارەت بە سزای لەسێدارەدان
سێشەممە ۰۳-۰۳-۱۴۰۱   |  24-05-2022
رۆژی سێشەممە ٣ی جۆزەردان، ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی بە بلاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە سزای لەسێدارەدان لە وڵاتانی جیهان ڕایگەیاند: ” ڕێژەی سزای لەسێدارەدان لە لایەن جمهوری ئیسلامیەوە لە ساڵی ٢٠١٧ وە تا ئێستا گەیشتوەتە بەرزترین ئاستی خۆی و بە لەسێدارەدانی ٣١٤ کەس لە دوای ولاتی چین پلەی دووهەمی هەیە لە جیهاندا. دەکرێ بکوترێ کە بەگویرەی نفوس جمهوری ئیسلامی لە ئیعدام لە ریزبەندی یەکەم لە دنیا دایە.