فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتی ناوەندی هەژاری دەستەبەریی میللی ئیسڕائیل لەسەر هێڵی هەژاری لەم وڵاتە
شەممە ۰۹-۱۰-۱۴۰۲   |  30-12-2023

بەپێی ڕاپۆرتێکی فەرمی، دوو میلیۆن کەس لە ئیسڕائیل کە ٨٧٠ هەزار کەسیان لە منداڵان پێکهاتووە، لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.
میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاویکردەوە: “لە ڕاپۆرتی ھەژاری دەستەبەریی میللی ساڵی ٢٠٢٣، دەرکەوتووە، دوو ملیۆن کەس لە ئیسرائیل لەژێر ھێڵی ھەژاریدا دەژین کە لەو ژمارەیە ٨٧٠ ھەزاریان منداڵ و ١٥٠ ھەزار بەساڵاچوو کە خانەنشینن ھەن، ھەروەھا لەو ژماریە ٩٥٠ ھەزار کەسیان کار دەکەن”.
ڕاشیگەیاندوو: “ھێڵی ھەژاری ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ھەر کەسێک گەیشتووەتە سێ ھەزار و 100 شێکێل (835 دۆلار) کە ئەوەیش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 200 شێکێل زیادی کردووە. بەو پێیەی ھێڵی ھەژاری ساڵی ڕابردوو بۆ ھەر کەسێک گەیشتبووە دوو ھەزار و ٩٠٠ شێکێل واتە ٨٧١ دۆلار”. ئەم ناوەندە ئاماژەی بەوەشداوە کە رێژەی ھەژاری لە ئیسرائیل لە بەرزترین ئاستدایە بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی پێشکەوتوودا، بەتایبەتی لەنێو منداڵاندا کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا، ڕێژەی ھەژاری منداڵان، لەسەدا ٢٨ لەسەد بووە و لە ساڵی ٢٠٢٣دا، زیادی کردووە و گەیشتووتە ٢٨ و ٢ دەهۆمی لەسد. باسی لەوەیش کردووە کە لە ساڵی ٢٠٢٢، ڕێژەی ھەژاری لەنێو بەساڵاچوواندا لە ئیسرائیل ١٥ لەسەد بوو، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٣، بۆ ١٢ و ٧ دەهۆم دابەزیوە. بەپێی داتا فەرمییەکانی ئیسرائیل، ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە گەیشتووەتە، نۆ ملیۆن و ١٠٠ ھەزار کەس کە ٢٠ لەسەدیان، ھاووڵاتییانی ڕۆژئاوان.