بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ماوەی مانگی پووشپەڕدا، لانیکەم ٧٨ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم ئێعدام کراون.
جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، بەندکراوێک کە لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا دەستبەسەر کرابوو، دوای ٧ ساڵ و لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا لە زیندانی عادڵئاوا جێبەجێ کراوە. هەروەها مێهدی جەهانپوور هاووڵاتیی خەڵکی فیرۆزاوای سەر بە پارێزگای فارس، بێئاگاداریی بنەماڵەکەی لە ڕێکەوتی ٢٦ی خەرمانان لەسێدارە درا. پێویستە ئاماژە بکرێت کە، لە سەرجەم ئەو ٧٨ بەندکراوەی کە لە مانگی پووشپەڕ لەسێدارە دراون، تەنیا ٢ حاڵەت لە سەرچاوە فەرمییەکانی ئێران و ماڵپەڕە پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو کراوەتەوە. لە لایەکی دیکەوە، ٤ بەندکراو بەشێوەی نهێنی و بێئاگاداریی بنەماڵە و دەستڕاگەیشتن بە مافی دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان، حوکمی ئێعدامەکەیان جێبەجێ کراوە.