فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر ئێعدامی ١٠ بەندکراو لە ماوەی دوو ڕۆژ لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج
شەممە ۰۴-۱۲-۱۴۰۳   |  22-02-2025

ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو، لانیكەم ١٠ بەندكراو كە پێشتر بە تۆمەتی وەک “دەستدرێژیی سێكسی”، “كوشتنی بەئەنقەست”، “دزیی چەکدارانە” و “مادە هۆشبەرەكان”، حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی قزڵحیساری كەرەج جێبەجێ كراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕەشەممە، حوکمی ئێعدامی سێ بەندكراو بە ناوەكانی “عارف زەعفەرانلوو “تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵكی قووچان، “محەممەد بەراهوویی” تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵكی زاهیدان و “حسێن ساسانی” خەڵكی تاران لە زیندانی قزڵحیساری كەرەج جێبەجێ كرا. لە لایەکی دیکەوە، سەرلە بەیانی چوارشەممە ١ی ڕەشەممە، حوکمی ئێعدامی “حسێن یاوەری” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵكی كرماشان و “بێهرووز محەممەدی” خەڵكی تاران كە پێشتر لە دۆسیەی جیاواز بە تۆمەتی كوشتنی بەئەنقەست حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی قزڵحیساری كەرەج جێبەجێ كرا. هاوكات “ساسان میرهادی” هاووڵاتیی خەڵكی دێزفوول بە تۆمەتی موحاربە  و “ڕەزا ئەنزەلیچی” تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵكی ڕەشت بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكان لەم زیندانە ئێعدام کران. هەروەها هەمان ڕۆژ، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو لەوانە دوو كەسی خەڵكی ئەفغانستان كە پێشتر بە تۆمەتی “دەستدرێژی سێكسی” حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو، لەم بەندیخانەیە جێبەجێ كراوە.