فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر ئێعدامی ١٢ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم
شەممە ۱۹-۰۷-۱۴۰۴   |  11-10-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی حەوت بەندکراو بە ناوەکانی “میلاد یاری و ئارمان کاکاوەند”، ٣٢ ساڵ تەمەن و هەردووکیان خەڵکی نورئاوا سەر بە پارێزگای لوڕستان، “بەهمەن شاه حسێنی، عەلی سەعیدزادە فەهیمی، ئەحمەد محەممەدی، حەمزە ساکی و حەسەن زارع” لە زیندانی قزلحساری کەرەج جێبەجێ کراوە.
بە وتەی سەچاوەیەکی ئاگادار، بەهمەن شاه حسێنی، عەلی سەعیدزادە فەهیمی، ئەحمەد محەممەدی، حەمزە ساکی و حەسەن زارع پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان، هەروەها میلاد یاری و ئارمان کاکاوەندیش لە شەش ساڵ لەمەوبەرەوە لە کەیسێکی هاوبەشدا هەر بەم تۆمەتەوە دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامیان بە سەردا سەپابوو.
هاوکات هەر لەم ڕۆژەدا، حوکمی ئێعدامی چوار بەندکراو بە ناوەکانی موبین سەروەری، ٢٧ ساڵ تەمەن و خەڵکی ئیلام، مەحموود وەلی ئەڵاهی، هاووڵاتیی خەڵکی نەهاوەند سەر بە هەمەدان، سینا محەممەدی خەڵکی تاران و پدرام ( نازناو نادیارە)، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پدرام، موبین سەروەری و سینا محەممەدی هەر سێکیان پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و مەحموود وەلی ئەڵاهییش لە چوار ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی کوشتنی هاوژینەکەی خۆی، دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون. هەروەها هەر لەم ڕۆژەدا، حوکمی ئێعدامی  بەندکراوێک بە ناوی مەسعود مەلەک زێهی ٣٣ ساڵ تەمەن و خەڵکی بەلووچستان لە زیندانی دەستگردی ئەسفەهان جێبەجێ کراوە. ئەم بەندکراوە لە حەوت ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوو.