فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر ئێعدامی ٦ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم
شەممە ۰۳-۰۳-۱۴۰۴   |  24-05-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرلە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ۳۱ی گوڵانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی ٦ بەندکراو بە ناوەکانی، “نووروەیس ئەچەک زەهی”، خەڵکی پارێزگای کرمان و “محەممەدڕەزا دێهقان دێهنەوەردی، جەواد ڕەزایی، وەلی شەهربابەکی، ڕەزا بەیگ، ئارمان خان بەیگی” لە زیندانی ناوەندیی یەزد و ئیسفەهان جێبەجێ کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەممەدڕەزا دێهقان دێهنەوەردی، جەواد ڕەزایی، نووروەیس ئەچەک زەهی، وەلی شەهربابەکی پێشتر بە تۆمەتی” کوشتنی بە ئەنقەست” و ڕەزا بەیگ بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە “ماددە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو. هەروەها دوو حەفتە لەمەوبەر، حوکمی ئێدامی بەندکراوێکی دیکە بەناوی جەواد حەقی کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی ناوەندیی یەزد جێبەجێ کراوە. شایەنی باسە، ئەو بەندکراوانە ڕۆژی دووشەممە ۲۹ی گوڵان، بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی ئێعدامەکەیان، بۆ زیندانی ناوەندیی یەزد گواسترابوونەوە.