لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لانیکەم حوکمی ئێعدامی ٧ بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی کەرەج و زیندانی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کراوە کە پێشتر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” و “کوشتنی بە ئەنقەست” حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە،بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی لانیکەم سێ بەندکراو بە ناوەکانی “محەممەد جەلالی” خەڵکی کرماشان، “سامان ئەنبەری” و “مستەفا غوڵامزادە” خەڵکی یەزد لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا. شایانی باسە، مستەفا غوڵامزادە بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” و دوو بەندکراوی دیکە لە بەندی تایبەتی بەندکراوانی ڕەجایی شار لەسێدارە دراون کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرابوون. لە لایەکی دیکەشەوە، بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی لانیکەم چوار بەندکراو بە ناوەکانی “محەممەد نەدای، عەلی ئەکبەر ئەخایەر و ئەکبەر خوڕەمتاج” کە ٦ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە.