فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر ئێعدامی ٩ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم
هەینی ۰۹-۰۳-۱۴۰۴   |  30-05-2025

لە ماوەی ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم حەفتەیەدا، حوکمی ئێعدامی لانیکەم ۹ بەندکراو بریتی لە بەندکراوێکی سیاسی و بەندکراوێکی خەڵکی ئەفغانستان کە پێشتر بە تۆمەتی وەکوو “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل”، “کوشتنی بە ئەنقەست”، “دەستدرێژیی سێکسی” و هەروەها بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو، جێبەجێ کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ۷ی جۆزەردانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “پێدرام مەدەنی”، بەندکراوی تەمەن ۴۱ ساڵ و خەڵکی تاران کە پێشتر بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا. هاوکات حوکمی ئێعدامی پێنج بەندکراو بەناوەکانی “حوججەت هەواسیزادە”، تەمەن ۳۶ ساڵ و خەڵکی ناوچەی گەڕاوەندی کۆهدەشت، “شەهریار عەلی ئابادی”، تەمەن ۲۷ ساڵ و خەڵکی کرماشان، “سەید عەباس لەکی” خەڵکی گوندی خەسرەوئابادی دێلفان و تەمەن ۳۷ ساڵ، “ئەفشین عێززەتی” تەمەن ۳۳ ساڵ و خەڵکی تاران و “مەجید بەهرامی” ناسراو بە (مەجید خەلیفە) خەڵکی تاران جێبەجێ کراوە. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە ۶ی جۆزەردانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو کە ناسنامەی یەک لەو بەندکراوانە حسێن یاری خەڵکی خوڕەمئاوا ڕاگەیەندراوە، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە زیندانی ڤزڵحیسار بەکردەوە دەرهاتووە. هەروەها بەندکراوێکی خەڵکی ئەفغانستان کە ۷ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو و بەندکراوێکی دیکە بە تۆمەتی “دەستدرێژیی سێکسی” لەم زیندانە لەسێدارە دراون.