فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر ئێعدامی پێنج بەندکراو لە زیندانی ناوەندی مەشهەد
پێنجشەممە ۱۴-۰۴-۱۴۰۳   |  04-07-2024

سەرەتاکانی ئەم هەفتەیە سزای سێدارەی چوار بەندکراو بریتی لە هاووڵاتییەکی ئەفغانستان کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە حوکمی سێدارە بە سەریدا سەپابوو، لە زیندانی وەکیل ئاوای مەشهەد جێبەجێ کرا. ناسنامەی دوو کەس لەم بەندکراوانە یاسر غەفووریان و محەممەد هۆشیار عەلیزادە ڕاگەیەندراوە. هەروەها بەندکراوێکی دیکەش بە ناوی حەبیب شوجاعی لە زیندانی شاری ساری لە سێدارە دراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕ، حوکمی سێدارەی لانیکەم چوار بەندکراوی بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە زیندانی وەکیل ئاوای مەشهەد جێبەجێ کراوە. هاوکات، حوکمی سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی حەبیب شوجاعی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی ساری، لە زیندانی ناوەندیی ساری جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوانە سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کرابوون و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی سێدارە بە سەریاندا سەپێنرا.