فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر ئێعدامی پێنج بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم
چوارشەممە ۱۴-۰۸-۱۴۰۴   |  05-11-2025

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “ئەمیر گوودەرزی” لە زیندانی ناوەندیی ئیسفەهان جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. هاوکات لە هەمان ڕۆژدا،حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی ژن بە ناوی “کوبرا ڕەزایی” بە هەمان تۆمەت لە زیندانی ناوەندیی یەزد جێبەجێ کراوە.
لەلایەکی دیکەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “نوورئەحمەد عەزیزی” لە زیندانی ناوەندیی بیرجەند لە پارێزگای خۆراسانی جنووبی جێبەجێ کراوە. شایانی باسە، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوو. هەروەها بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “محەممەدعەلی گوڵمحەممەدی” کە پێشتر بەهەمان تۆمەت بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی مەلایەر لە پارێزگای هەمەدان، بەکردەوە دەرهاتووە. هەروەها بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “هاشم مەردانی” کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتن” دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی بوجنوورد بەکردەوە دەرهاتووە.