فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر ئێعدامی چوار بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم
هەینی ۰۵-۰۵-۱۴۰۳   |  26-07-2024

لەماوەی ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣ و ٤ی مانگی گەلاوێژ، لانیکەم چوار بەندکراو بە شێوەی ئاشکرا لە زیندانەکانی ڕژیم لە مەشهەد، تۆربەت جام و زیندانی ناوەندی قەزوێن، ئێعدام کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی پێنجشەممە دوو بەندکراو بە ناوەکانی “حامید نادری” ٣٢ ساڵ تەمەن و “عەلی مۆحەڕەم خانی” ٣٧ ساڵ تەمەن و هەردوو خەڵکی شارستانی ئەبهەر سەر بە پارێزگای زەنجان، بەتۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” لە زیندانی ناوەندی قەزوێن ئێعدام کران. هاوکات لە هەمان ڕۆژدا، حوکمی ئێعدمی”قادر جەمشیدی” خەڵکی تۆربەتی جام سەر بە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی لە زیندانی ناوەندی ئەمشارە بە هەمان تۆمەت بەکردەوە دەرهات. لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ، بەندکراوێک بە ناسناوی “ڕەمەزان” ناوبانگ نادیار، کە ساڵی ١٣٩٨ بە تۆمەتی کوشتنی پیاوێکی ٣٠ ساڵ تەمەن لە ماڵی براکەی لە شارۆچکەی “نەوید” لە مەشهەد دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادپەروەری ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ناوەندی ئەمشارە حوکمەکەی بەکردەوە دەرهات.