
سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ڕەشەممە، حوکمی ئێعدامی “کامران موسەوی” تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی شاری کاشان کە لە سێ ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی “دەستدرێژی سێکسی” دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە بەکردەوە دەرهات.
هەروەها سەرلە بەیانی چوارشەممە ١٥ی ڕەشەممە، حوکمی ئێعدامی “سەعید کەریم خانی ئەلقەلەندیس” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی تەورێز کە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی چوار کەس” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە بەکردەوە دەرهات. لە لایەکی دیکەوە، سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕەشەممە، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “حسێن خەلیفەیی” تەمەن ٢٩ ساڵ و “علیموراد تاهێری” تەمەن ٣٥ ساڵ و هەردوو خەڵکی بووشێهر کە پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر کرابوون، بە شێوەی شاراوە لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە بەکردوە دەرهات.