ڕاپۆرتێک لەسەر بارودۆخی نالەباری بەندکراوان لە زیندانی قزڵحیسار
هەینی ۲۱-۰۶-۱۴۰۴   |  12-09-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڤیدیۆیەک لە نێو زیندانی قزڵحیساری کەرەج بڵاوکراوەتەوە کە بارودۆخی نامرۆڤانە و دڵتەزێنی زاڵ بەسەر ئەو زیندانە ئاشکرا دەکات.
لەو وێنانەدا دەبیندرێت کە دەیان بەندکراو لە شوێنێکی بچووک، بەبێ سیستەمی ئاڵوگۆڕی هەوا و ئامێری پێویستی تەندروستی، لە گەرمای تاقەت پڕووکێن و قەرەباڵغیدا، لەسەر زەوی و لە پەنای یەکتر ڕاگیرراون. پێویستە بوترێ کە نەبوونی کەرەستەی سەرەکی، قەرەباڵغی، گەرمای لەڕادەبەدەر و بارودۆخی تەندروستیی نالەبار، تەندروستی و گیانی بەندکراوان دەخاتە مەترسییەوە. ئەو دۆخە سەلمێنەری پێشێلکردنی ڕێکخراوانەی ماف و ڕێزی مرۆڤ و بێبەشکردنی بەندکراوان لە کەمترین ستاندارەکانی ژیانە.