فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر بەڕێوەچوونی شەش مانگرتن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکاری لە ڕۆژی دووشەممە
سێشەممە ۱۸-۰۲-۱۴۰۳   |  07-05-2024

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گوڵان، زۆربەی شارەکانی ئێران شایەتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکاران، خانەنشین کراوان و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگا بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی شیراز، ڕەشت، تاران، ئەراک، ئیسفەهان، ئەردەبیل، ئەهواز، هەمەدان، زەنجان، تەورێز، بەندەرعەباس، مەریوان، کرماشان، ورمێ، بیجاڕ و سنە، لەبەرامبەر شیرکەتی مۆخابەراتی ئەمشارانە، ژمارەیەک لە شۆفیرانی پایانەی مەرزی مێهران لە بەرامبەر ئۆستانداری ئیلام، کۆمەڵێک لە دانیشتووانی شاری “پیشین” لە بەرامبەر بەخشداری ئەمشارە و کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی بینڵسازی تیراژچابەهار و خاوەن کامیۆنەکانی شیراز، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان و کەمتەرخمی بەرپرسان لەئاست پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. لە لایەکی دیکەوە کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی ئەراک بە کۆبوونەوەی لەبەرامبەر بینای ئەم سازمانە ، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.