
بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵنێریی هێرانا، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لانیکەم ١١ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە شۆفیران و خاوەنانی کامیۆنەکان بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە شاری تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە. هەروەها کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی، ئەهواز و تاران، ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەداریی شار سنە، ژمارەیەک لە ئەندازیارانی چاودێری بیناسازی لە تاران و کۆمەڵێک لە کرێکارانی دائێمی شیرکەتی نەوتی ئەهواز، بە شێوەی جیاجیا و بە مەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان، کۆبوونەوەی ئێعتڕازیان بەڕێوەبرد.
لە لایەکی دیکەوە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی پیشەسازی پۆڵا لە ئیسفەهان، ژمارەیەک لە موعەلیمانی خانەنشین لە تاران و کۆمەڵێک لە خوازیارانی یەکەی نیشتمانی “شاری نوێی ئەمیرکەبیر” لە شاری ئەراک، لە ناڕەزایەتیی بە ڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان، لە شوێنە پەیوەندیدرەکان دەستیاندایە کۆبوونەوە. هەر لەم پێوەندەدا، ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی پارێزگای فارس، لە بەرامبەر بینای سازمانی جەهادی کەشاوەرزی ئەم پارێزگایە لە شاری شیراز، دەستیاندایە کۆبوونەوە. هەروەها کۆمەڵێک لە خوێندکارانی کۆهکیلویە و بۆیەر ئەحمەد، لە بەرامبەر بینای ئۆستانداریی شاری یاسووج، کۆبوونەوەی ئێعتڕازییان بەڕێوەبرد.