ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردان، بەپێی ڕەواڵی هەموو یەکشەممەیەک، شارەکانی ئێران شایەتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەیەک لە کرێکارانی “ئەرانی سالس” لە شیرکەتی هەڵێنجانی نەوت و گازی گەچساران لە حەساری ئەم شیرکەتە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی میللی حەفاری ئێران لە بەرامبەر بینای ئەم شیرکەتە لە ئەهواز و یەکێک لە ناوچە پڕلە نەوتەکانی جنووب، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە. لە لایەکی دیکەوە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی پیشەسازی پۆڵا لە شارەکانی تاران، ئیسفەهان و ئەهواز، ژمارەیەک لەخانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی تاران، شووش، کرماشان و ئەهواز، هەروەها کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداریی بەندەرعەباس، لە شوێنی ناوەندە پەیوەندیدارەکان، کۆبوونەوە و لەئاست پێڕانگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی. هاوکات ژمارەیەک لە خاوەن گەمییکان و ماسی فرۆشانی بووشێهر لە بەرامبەر ئۆستانداری ئەمشارە و کۆمەڵێک خانەنشین کراوانی بەردی خەڵۆزی کرمان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستکانیان بوون.