
ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لەدرێژی ناڕەزایەتیی خەڵک بە بارودۆخی نالەباری ژیان، لەخوارەوەبوونی حقووقەکان، کەمبوونی دەوا و دەرمان، چوونەسەرەوەی ڕێژەی گرانی و ئاوسان، زۆرێک لە شارەکانی ئێران شایەتی ئێعتڕازی جەماوەری بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە ناوچەی لاوان، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی مەریوان، سنە، کرماشان، بیجاڕ، خۆی، لۆڕستان، کرمان، تەورێز، ئیسفەهان، گیلان، هەمەدان، شیراز، زەنجان، تاران و خوڕەم ئاوا، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی بانکی میللی لە تاران، کۆمەڵێک لە نانواییەکانی مەشهەد و ژمارەیەک لە پەرەستارانی کرماشان، بە مەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان دەستیاندیە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
لە لایەکی دیکەوە، ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی نەوت لە ناوچەی خارک و کۆمەڵێک لە کارمەندانی بێهزیستی لە شاری تەورێز، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان کۆبوونەوەی ئێعتڕازیان بەڕێوەبرد.