
ڕۆژی شەممە ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لەدرێژی ناڕەزایەتیی خەڵک بە بارودۆخی نالەباری ژیان، لەخوارەوەبوونی حقووقەکان، کەمبوونی دەوا و دەرمان، چوونەسەرەوەی ڕێژەی گرانی و ئاوسان، زۆرێک لە شارەکانی ئێران شایەتی ئێعتڕازی جەماوەری بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە حەواڵەدارانی ئۆتۆمبێلەکانی شیرکەتی “فەردا مۆتۆر” لە تاران و یەزد، ژمارەیەک لە نانواییەکانی مەشهەد، ژمارەیەک لە پێرسۆنێلی فریاکەوتنی شارستانی فەسا، کۆمەڵێک لە بەکارهێنەرانی ئەرزی دیجیتاڵ لە سەڕافی “ئێکس کۆئینو”ی تاران، ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی بڵاوکردنەوەی کارەبا لە ئەهواز، کۆمەڵێک لە کرێکارانی پێترۆشیمی ئیلام و ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە شاغڵ لە ناوچەی بهرگان و سەکۆی نەوتی بهرگانسر، بە مەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان، دەستیاندیە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
هەروەها کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی کێشت و سەعەتی نەیشکەری حەوت تەپە و ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی “گوهەرزەوی” لە سیرجان، لە ناڕەزایەتیی بە ڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.