ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی مانگی گوڵان، چەندین کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە ئاستی شارەکانی ئێران بەڕێوەچووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شووش و حەوت تەپە، بۆ جارێکی دیکە لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، لە بەرامبەر بینای رێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی شووش دەستیاندایە کۆبوونەوە. هەروەها کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی ئەراک و کرماشان، لە ناڕەزایەتیی بە وەڵام نەدانەوەی بەرپرسان بە کێشەکانیان، لە بەرامبەر بینای فەرمانداری و تەئمین ئیجتماعی ئەمشارانە دەستیاندایە کۆبوونەوە. لە لایەکی دیکەوە، ژمارەیەک لە تیمەکانی فریاکەوتنی پزیشکی قەزوێن، لە بەرامبەر بینای ئوستانداری ئەمشارە و هەروەها کۆمەڵێک لە تیمەکانی فریاکەوتنی پزیشکی تەورێز لە بەرامبەر زانکۆی زانستی پزیشکی ئەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.