فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر بەڕێوەچوونی چوار کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارەکانی ئێران
هەینی ۱۷-۰۵-۱۴۰۴   |  08-08-2025

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لانیکەم چوار کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارەکانی نیکشار، نیمروز، سەمیرۆم، ڕەشت و سەراوان بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەک لە کاسبکاران و بازاڕییانی شارستانی نیکشار، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەکی ئێعتڕازی، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون. هەروەها کرێکارانی شاغڵ لە کانگای زێڕ و “مس”ی سفیدئابە لە شارستانی نیمروز و بازاڕییانی شاری سەمیرۆم، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت. ڵە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەک لە هاووڵاتییان لە شارەکانی سەراوان و ڕەشت، لە ناڕەزایەتیی بە پچڕانی بەردەوامی ئاو و بەرق لەمشارانە،دەستیاندایە کۆبوونەوە.