فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی زێنەب جەلالیان لە زیندانی ناوەندیی یەزد
سێشەممە ۰۷-۱۲-۱۴۰۳   |  25-02-2025

بەپێی زانیارییەکان، زێنەب جەلالیان بەندکراوی سیاسی تەمەن ٤٢ ساڵی خەڵکی گوندی دەیم قشلاقی سەر بە شاری ماکۆ و بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی یەزد، سەرەڕای توشبوون بە نەخۆشییەکانی ناخونەی چاو، هەوکردنی دەم، کێشەی هەناسەدان و کێشەی گورچیلە، مەترسی جددیی لەدەستدانی بینایی چاوی لەئارادایە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە دژایەتیی بەرپرسانی زیندان، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمان و پێڕاگەیشتنی پزیشکی بێبەش کراوە. زێنەب جەلالیان زیاتر لە چوار ساڵە کە بێ هیچ ڕوونکردنەوەیەکی یاسایی بۆ زیندانی یەزد گواستراوەتەوە و لە تەواوی ئەو ماوەیەدا، بێ لەبەرچاوگرتنی بنەمای جیاکردنەوەی بەندکراوان بەپێی سزاکانیان لەو زیندانە، لە سەرەکیترین مافەکانی بێبەش بووە. ئەو بەندکراوە سیاسییە، سەرەڕای تێپەڕاندنی ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی و هەڕەشەی دەستدرێژیی سێکسی لە ماوەی لێپرسینەوەکەیدا، چەندین جار بەبێ هۆکارێکی ڕوون، گواستراوەتەوە بۆ زیندانەکانی خۆی، ئێڤین، کرماشان، قەرچەکی وەرامین، کرمان و یەزد. زێنەب جەلالیان لە ماوەی بەندکرانیدا لانی کەم دوو جار تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بووە کە لە هەر دوو جارەکەشدا، لە مەرەخەسی بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بێبەش کراوە و هیچ خزمەتێکی پزیشکی لەبەر دەستدا نەبووە. جێگای ئاماژەیە، بنەماڵەی زێنەب جەلالیان، لە ماوەی ١٧ ساڵی ڕابردوودا، بەردەوام بەمەبەستی بڵاونەکردنەوەی زانیاری لەسەر بارودۆخی ناوبراو لەژێر گوشار داندراون.