
بەپێی زانیارییەکان، “ڕێبین گۆرانی” چالاکی ژینگە پارێز، کە لە هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگر کەوتنەوەی بە ئانقەستی دارستانەکانی مەریوان لە ناوچەی هەنجیران توشی سووتاوی بوو بارودۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە سەرەتای بریندار بوونی بۆ نەخۆشخانەی مەریوان ڕاگوێزرا بەڵام بە هۆی نالەبار بوونی دۆخی هەناسەدانی، چەن ڕۆژ دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە کراوە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئێستادا ڕێبین گۆرانی لە بەشی ICUی ژمارە یەکی نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە لە ژێر چاوەدێری چڕدایە. شایانی باسە لەم ساڵانەدا، دارستانەکانی مەریوان و ناوچەکانی دەوروبەری، چەندین جار بە ئانقەست ئاگر دراون و زۆرێک لە چالاکانی ژینگە پارێز و شارۆمەندانی خۆبەخش هەوڵیان داوە پێش بەم ئاگرکەوتنەوە بگرن کە لە ئاکامدا برینداربوون یان گیانیان لەدەستداوە.