فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی کەماڵ شەریفی بەندکراوی سیاسی لە زیندانی میناب
سێشەممە ۰۶-۰۳-۱۴۰۴   |  27-05-2025

کەماڵ شەریفی ڕۆژنامەنووس و بەندکراوی سیاسی کە هەژدەیەمین ساڵی بەندکرانی لە زیندانی ناوەندیی میناب سەر بە پارێزگای هورموزگان تێپەڕ دەکات، تا ئێستا لە سەرەتاییترین مافی یاسایی خۆی کە بریتین لە چاوپێکەوتنی بنەماڵە، مافی مەرەخەسی و مافی مرەخەسی دەرمانی بێبەش کراوە. شایانی باسە، باروودۆخی تەندروستی ناوبراو بە هۆی ئەشکەنجە، جەڵتەی دڵ و مێشک و نەخۆشینی دیکە نالەبارە. جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، هەموو ئەو داواکارییانەی کە بۆ چوونە مەرەخەسی دەرمانی وگواستنەوەی کەماڵ شەریفی بۆ نەخۆشخانە کرابوون لە لایەن ناوەندەکانی بەپرسی زیندانەوە ڕەد کراونەتەوە. تاکە هەوڵێک کە بۆ وڵامدانەوەی داواکارییە بەردەوامەکانی کەماڵ شەریفی بۆ چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی لە لایەن ناوەندی زیندانەوە وڵام دراوەتەوە، پەیوەندییەکی ویدیۆیی لەگەڵ دایکی بووە کە لەژێر کۆنترۆڵی تەواوەتی بەرپرسانی ئەمنییەتی دا ئەنجام دراوە.