فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران و ئازادکردنی هاووڵاتییەک لە پیرانشار
دوشەممە ۱۷-۰۶-۱۴۰۴   |  08-09-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ۱۶ی خەرمانانی ١٤٠٤، ڕەحمان دەرئۆفتادە، هاووڵاتیی تەمەن ۷۰ ساڵی خەڵکی گوندی زێوکەی سەر بە شاری پیرانشار، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و پاش ۷ کاتژمێر بەشێوەی مەرجدار ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی عیماد دەرئۆفتادە، هاووڵاتیی تەمەن ۱۹ ساڵ، خوێندکاری ئەندازیاریی عومران و کوڕی ڕەحمان دەرئۆفتادە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان لە گوندی زێوکە و بەهۆی نەبوونی عیماد، باوکی بەساڵاچووی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشاریان گواستووەتەوە. شایانی باسە، ڕەحمان دەرئۆفتادە پاش چەند کاتژمێر دەستبەسەربوون و لێپرسینەوە، بە مەرجی ڕادەستکردنی منداڵەکەی بە ئیدارەی ئیتلاعات بەشێوەی مەرجدار ئازاد کراوە.