فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەر کرانی ئومید فەقێ حسێن زادە
هەینی ۲۶-۱۱-۱۴۰۳   |  14-02-2025

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، “ئومێد فەقێ‌حسێن زادە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “قوم قەڵا” سەر بە شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئومێد فەقێ‌حسێن زادە بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەسەر چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتن  و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.