فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان
سێشەممە ۲۰-۰۳-۱۴۰۴   |  10-06-2025

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤، “هێمن قولی‌زادە” خەڵكی شاری بۆكان دەستبەسەر و بۆ جێبەجێ كرانی سزاكەی بۆ زیندانی ناوەندیی ئەمشارە گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی نزیک لە بنەماڵەی قولی‌زادە،  هێمن قولی‌زادە لەم دواییانەدا لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەكانی بۆكان حوکمی ٢ ساڵ بەندكرانی بەسەردا سەپێندرابوو. جێگای ئاماژەیە، هێمن قولی‌زادە ڕۆژی شەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٣ لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و دواتر ئەم هێزانە، ماڵەكەیان پشكنیوە و دەستیان بەسەر هەندێك لە كەلوپەلی تاكەكەسیی ناوبراودا گرتبوو. ناوبراو دوای دەستبەسەركرانی بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەكانی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ گواسترابوویەوە و لە سەرەتاكانی مانگی بەفرانباری هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی كاتی تا كاتیی كۆتاییهاتنی دادگاییەكەی لە زیندان ئازاد كرابوو.