فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەر کرانی ١٧ هاووڵاتیی لە شارەکانی کوردستان لە ماوەی چوار ڕۆژ
پێنجشەممە ۱۵-۰۶-۱۴۰۳   |  05-09-2024

پشتبەستن بە ئامارەکان، لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا، لانیکەم ١٠ هاووڵاتیی لە شارۆچکەی بڵوانئاوای سەر بە شاری دێگوڵان، ٤ هاووڵاتی بریتی لە منداڵێک لە مەهاباد و ٣ هاووڵاتیی لە شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ڕۆژەکانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممە، ١٠ هاووڵاتی بە ناوەکانی “جەمیل محەممەدی، شادمان محەممەدی، فواد محەممەدی، محەممەد محەممەدی، مەیسەم حاجی مەجید، سەمیر محەممەدی، پدرام محەممەدی تەمەن ٢٥ ساڵ، ماردین باقری تەمەن ١٩ ساڵ و دوو هاووڵاتی دیکە کە هەردووکیان شۆرەتیان باقرییە (ناو نادیار) لە بڵوانئاوای سەر بە شاری دێگۆلان دەستبەسەر کراون. هەروەها، ڕامیار ئەبووبەکری منداڵ تەمەن ١٦ ساڵ و سیاوەش سوڵتانی هەر دوو کەسیان لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، عادل کاکە تەمەن ٢٣ ساڵ و ئومید ئەحمەدنژاد هونەرمەندی تەمەن ٣٥ ساڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کراون. لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییانی لە شارەکانی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەرمانان، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی “دیاکۆ عەزیزی” تەمەن ٣٤ ساڵ، “لوقمان زەنگی” تەمەن ٥٢ ساڵ و منداڵەکەی “سیامەند زەنگی” تەمەن ٢٢ ساڵ لە شاری شنۆ دەستبەسەر کراون.