فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر شەپۆلی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییان لە شارەکانی ئێران
پێنجشەممە ۲۹-۰۳-۱۴۰۴   |  19-06-2025

هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی شەڕی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیسرائیل، ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی شەپۆلێکی بەرفراوانی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانیان بە تۆمەتی وەکوو “سیخوڕی بۆ مۆساد”، “پاڵپشتی میدیایی لە ئیسرائیل” و “تێکدانی بیروڕای گشتی” لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران دەست پێکردووە.
بەشێک لەو دەستبەسەرکرانانە کە بەشێوەی فەرمی لە لایەن هەواڵنێرە حکومەتییەکانی پەیوەندیدار بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بڵاو کراونەتەوە بریتی لەو کەسانە بوون:
شاری بانە، ۱ کەس بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ مۆساد” ئیلام، ۱ کەس لە پادگانی نیزامی بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ مۆساد”، لوڕستان، ۱۸ کەس بە تۆمەتی وەکوو “تێکدانی ئاسایشی گشتی”، شاری ساوجبلاخ، پارێزگای ئەلبۆرز، ۲ کەس بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە تیمی مۆساد” و “هاوکاری لەگەڵ دوژمن”، فەشافوویە و باشووری پارێزگای تاران، ۳ کەس بە تۆمەتی وەکوو “ئەندامێتی لە مۆساد”، “هەڵگرتنی ماددەی تەقەمەنی، ڕاگرتنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و سیخوڕی”، ئەردەبیل، ۵ کەس بەهۆی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تۆمەتی “تێکدانی بیروڕای گشتی”، تاران، ۲۸ کەس وەکوو ئەندامانی تیمێکی ئەنجامی ئەرکی پەیوەندیدار بە ئیسرائیل، ئیسفەهان، ۱۶ کەس دەستبەسەر کراون و بۆ ۶۰ کەسی دیکە دۆسیەی دادوەری ساز کراوە. تۆمەتەکان بریتی لە “پاڵپشتی میدیایی لە ئیسرائیل”، “پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت”، “سووکایەتی بە شەهیدان” و “تێکدانی بیروڕای گشتی” بوون.، گوڵستان، ۳ کەس بە تۆمەتی “تێکدانی بیروڕای گشتی”، مازەندەران، ۱۵ کەس بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی ناڕاستییەکان” و “تێکدانی بیروڕای گشتی”، سمنان، ۲۱ کەس بەهۆی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تۆمەتی “تێکدانی بیروڕای گشتی”، هۆرمۆزگان، ۱۴ کەس بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی دەنگۆ لە پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل”، کرمان، ۲ کەس بە تۆمەتی “پاڵپشتی میدیایی لە ئیسرائیل”، شاری لالی، پارێزگای خوزستان، ۴ کەس بە “تۆمەتی پڕۆپاگەندە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە قازانجی ئیسرائیل”، شاری کورد، پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری، ۱ کەس بە تۆمەتی “سازکردنی ئاڵۆزی دەروونی لە کۆمەڵگا”، هەروەها ڕۆژی سێشەممە ۲۷ی جۆزەردان، لانیکەم ۱۸ کچی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەندێک پۆست لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕی نێوان وڵاتانی ئێران و ئیسرائیلدا لە شاری مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە، بە سازکردنی دۆسیەی دادوەری و بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کراون.