فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر قوربانی بوونی سێ کەس لەوانە منداڵێک لە مەریوان
پێنجشەممە ۲۰-۰۲-۱۴۰۳   |  09-05-2024

سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک بریتی لە منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ، بوونە قوربانیی توندوتیژیی خێزانی و گیانیان لەدەستداوە. هۆکاری کوژرانی ئەو سێ هاووڵاتییە بە “ناکۆکی خێزانی” نێوبراوە و بکوژەکە بە چەکی ڕێکخراوەیی باوکی کە ئەندامی سپای پاسداران بووە، ئەندامانی بنەماڵەکەی لەوانە باوکی کوشتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گوڵان، کوڕێک لە گەڕەکی نەوبەهاری شاری مەریوان، بە چەکی کۆڵت سێ ئەندام لە بنەماڵەکەی بریتی لە باوکی، بەناوی “محەممەد نەزەری” تەمەن ٤٣ ساڵ و لە ئەندامانی سپای پاسداران، دایکی بەناوی “بێگەرد ساڵحی” تەمەن ٣٨ ساڵ و خوشکەکەی خۆی بە ناوی “مەهنا نەزەری”، تەمەن ١٢ ساڵی کوشتووە. شایانی باسە، تۆمەتبار کە خوێندکارێکی پۆلی دوازدەیە، بە چەکی ڕێکخراوەیی سپای پاسداران کە چەکی باوکی بووە و لە سپای سەوڵاوا چالاکی دەکرد، ئەو تاوانەی ئەنجام داوە و دوای دەستبەسەرکران، هۆکاری ڕوویدانی ئەو تاوانەی بە “ناکۆکیی بنەماڵەیی” نێو بردووە.