فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر مانگرتنی کرێکارانی پڕۆژەیی پێترۆشیمییەکان لە شارەکانی ئێران
یەکشەممە ۰۳-۰۲-۱۴۰۲   |  23-04-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هەتا ئێستا بە دەیان شیرکەت و ناوەندی کرێکاری بە خواستی بردنەسەری ٧٩ لەسەدی حەقدەستەکان بەپێی لیستی پێشنیار کراو لە لایەن کرێکاران، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و شوێنی کارەکانیان جێهشتووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ناوەندانە بریتین لە “کرێکارانی شیرکەتی فەراسان لە مس خاتوون ئاباد، کرێکارانی شیرکەتی “گندلەسازی” بەهاباد، کرێکارانی پڕۆژەیی فوولادی غەدیر نی ری، کرێکارانی پێترۆشیمی ئاپادانا، کرێکاران و پەیمانکارانی پێترۆشیمی گەچساران، کرێکارانی شیرکەتی “ئێکسیر سەنعەت”ی فازی ١٤ی عەسەلویە، کرێکارانی پڕۆژەیی شیرکەتی پارس کەیهان، کرێکارانی پڕۆژەیی پێتڕۆشیمی دێهلۆران، کرێکارانی شیرکەتی “ئای جی سی” شاغڵ لە پڕۆژەی دەشت عەباس دێهلۆران، کرێکارانی شیرکەتی “عومران سەنعەت” لە پێترۆشیمی ئاپادانا، کرێکارانی شیرکەتی “پەناە سەنعەت” لە پێترۆشیمی لۆردێگان، کرێکارانی پێترۆپاڵاوگەی جاسک، کرێکارانی پڕۆژەیی شاغڵ لە پێترۆشیمی بەندەر جاسک، کرێکارانی پێترۆشیمی سەدەف، کرێکارانی پەیمانیی “ئەسغەرپوور” لە شیرکەتی کارێن گوستەری دەرهەفشجان لە چوارمەحاڵ و بەختیاری، کرێکارانی پڕۆژەیی کەنگان، کرێکارانی پڕۆژەیی “ئێسکافلدبەند” لە پێترۆشیمی گەچساران، کرێکارانی پەیمانی “شوجاعی” شاغڵ لە پێترۆشیمی کرمان، کرێکارانی پەیمانیی ئەسەد بەهرامی لە ناوچەی تایبەتی سیرجان، کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی فوولاد سەنعەت ئەتڵەس، کرێکارانی شیرکەتی “فەرایەند سەنعەت” لە فوولاد ئالیاژی یەزد، کرێکارانی پڕۆژەیی پێترۆشیمی بووشێهر، کرێکارانی مەخازنی شیرکەتی کیان سازە بنوار، کرێکارانی پڕۆژەیی شاغڵ لە پڕۆژەی “جەفیر”ی ئەهواز، کرێکارانی پڕۆژەیی شیرکەتی “ئێکسیر” لە پێترۆپاڵاوگەی کەنگان، کرێکارانی شیرکەتی “ڕەستاک پایا” لە فوولادی کەویریەزد، کرێکارانی، شیرکەتی “سینا” سەنعەت لە ئیزە، کرێکارانی پڕۆژەیی شیرکەتی “زیما” لە سایتی یەکی عەسەلویە، کرێکارانی پەیمانی “دێهقان” شاغڵ لە شیرکەتی ماشین سازی تایبەتی سیرجان، کرێکارانی پەیمانی “جەهانگیری” لە پێترۆشیمی فەراسکو، کرێکارانی پڕۆژەیی بەشی “سویل” لە سایتی یەکی پێترۆشیمی بووشێهر، کرێکارانی پەیمانی “ساڵحی” لە شیرکەتی جۆندی شاپوور شاغڵ لە پاڵاوگەی شیراز، کرێکارانی شیرۆەتی “عومران سەنعەت پایاندان” لە عەسەلویە و کرێکارانی شیرکەتی “شەبدیز سەنعەت ئاپادانا” لە دوورگەی لاوان.