فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر مانگرتنی کرێکارانی پڕۆژەیی پێترۆشیمییەکان لە ڕۆژی دووشەممە لە شارەکانی ئێران
سێشەممە ۰۵-۰۲-۱۴۰۲   |  25-04-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هەتا ئێستا بە دەیان شیرکەت و ناوەندی کرێکاری بە خواستی بردنەسەری ٧٩ لەسەدی حەقدەستەکان بەپێی لیستی پێشنیار کراو لە لایەن کرێکاران، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و شوێنی کارەکانیان جێهشتووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ناوەندانە بریتین لە “کرێکارانی شیرکەتی فەراسان لە مس خاتوون ئاباد، کرێکارانی شیرکەتی “گندلەسازی” بەهاباد، کرێکارانی پڕۆژەیی فوولادی غەدیر نی ری، کرێکارانی پێترۆشیمی ئاپادانا، کرێکاران و پەیمانکارانی پێترۆشیمی گەچساران، کرێکارانی شیرکەتی “ئێکسیر سەنعەت”ی فازی ١٤ی عەسەلویە، کرێکارانی پڕۆژەیی شیرکەتی پارس کەیهان، کرێکارانی پڕۆژەیی پێتڕۆشیمی دێهلۆران، کرێکارانی شیرکەتی “ئای جی سی” شاغڵ لە پڕۆژەی دەشت عەباس دێهلۆران، کرێکارانی شیرکەتی “عومران سەنعەت” لە پێترۆشیمی ئاپادانا، کرێکارانی شیرکەتی “پەناە سەنعەت” لە پێترۆشیمی لۆردێگان، کرێکارانی پێترۆپاڵاوگەی جاسک، کرێکارانی پڕۆژەیی شاغڵ لە پێترۆشیمی بەندەر جاسک، کرێکارانی پێترۆشیمی سەدەف، کرێکارانی پەیمانیی “ئەسغەرپوور” لە شیرکەتی کارێن گوستەری دەرهەفشجان لە چوارمەحاڵ و بەختیاری، کرێکارانی پڕۆژەیی کەنگان، کرێکارانی پڕۆژەیی “ئێسکافلدبەند” لە پێترۆشیمی گەچساران، کرێکارانی پەیمانی “شوجاعی” شاغڵ لە پێترۆشیمی کرمان، کرێکارانی پەیمانیی ئەسەد بەهرامی لە ناوچەی تایبەتی سیرجان، کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی فوولاد سەنعەت ئەتڵەس، کرێکارانی شیرکەتی “فەرایەند سەنعەت” لە فوولاد ئالیاژی یەزد، کرێکارانی پڕۆژەیی پێترۆشیمی بووشێهر، کرێکارانی مەخازنی شیرکەتی کیان سازە بنوار، کرێکارانی پڕۆژەیی شاغڵ لە پڕۆژەی “جەفیر”ی ئەهواز، کرێکارانی پڕۆژەیی شیرکەتی “ئێکسیر” لە پێترۆپاڵاوگەی کەنگان، کرێکارانی شیرکەتی “ڕەستاک پایا” لە فوولادی کەویریەزد، کرێکارانی، شیرکەتی “سینا” سەنعەت لە ئیزە، کرێکارانی پڕۆژەیی شیرکەتی “زیما” لە سایتی یەکی عەسەلویە، کرێکارانی پەیمانی “دێهقان” شاغڵ لە شیرکەتی ماشین سازی تایبەتی سیرجان، کرێکارانی پەیمانی “جەهانگیری” لە پێترۆشیمی فەراسکو، کرێکارانی پڕۆژەیی بەشی “سویل” لە سایتی یەکی پێترۆشیمی بووشێهر، کرێکارانی پەیمانی “ساڵحی” لە شیرکەتی جۆندی شاپوور شاغڵ لە پاڵاوگەی شیراز، کرێکارانی شیرۆەتی “عومران سەنعەت پایاندان” لە عەسەلویە و کرێکارانی شیرکەتی “شەبدیز سەنعەت ئاپادانا” لە دوورگەی لاوان، کرێکارانی شیرکەتی “ئابادراهان” لە فازی ٢ی پاڵاوگەی ئابادان، کرێکارانی شیرکەتی ” سکاف” لە فازی ٢ی پاڵاوگەی ئابادان، کرێکارانی پەیمانی “هەخامەنێش نەورۆزی و زردادخانی” لە فوولاد ئالیاژی یەزد، کرێکارانی پێترۆشیمی “کیان” لە عەسەلویە، کرێکارانی دەفتەری فەننی و تێستی پەکەیج و کیوسکی شیرکەتی سازەپاد لە پێترۆشیمی بووشێهر، کرێکارانی پێترۆپاڵاوگەی کەنگان سایتی ٣، کرێکارانی پێترۆشیمی سەلمان فارسی لە ماەشەهر، کرێکارانی پێترۆپاڵاوگەی “کاین سازە” لە فازی ٣ی کەنگان، کرێکارانی پەیمانیی شیرکەتی هیدرۆسازانی مۆحسین بویری و ئیسماعیل باقری، کرێکارانی شیرکەتی “زیما” سایتی یەک،  کرێکارانی پێترۆپاڵاوگەی مەخازنی کیان سازە بۆنۆوا، کرێکارانی پڕۆژەیی سایتی مەلامین لۆردێگان لە گرووپی مۆهەندیسی فوولادی، کرێکارانی شیرکەتی “ئێستینال” سەنعەت، کرێکارانی پێترۆشیمی بووشێهر سایتی یەک گرووپی ساپۆرت، کرێکارانی شیرکەتی جەهان پارس لە عەسەلویە، کرێکارانی “ئێن جی ئێڵ ٣١٠٠” دەشت عەباس، کرێکارانی شیرکەتی نەوت عەباس لە بەندەرعەباس، کرێکارانی پەیمانیی “کڕامەت سەلەحشوور”لە شیرکەتی ئای جی سی جەفیر، کرێکارانی شیرکەتی “سپەندگوستەر”ی سپیدڕوود لە سیرجان، کرێکارانی جۆشکاری مەخازنی محەممەد عەتایی، کرێکارانی شیرکەتی ئازموون فلێز لە پارسیانی هۆرمۆزگان، کرێکارانی شیرکەتەکانی ڕامکۆ و جەهان پارس لە ڕەفسەنجان، کرێکارانی شیرکەتی “ساتراپ سەنعەت” فازی ١٤ی عەسەلویە، کرێکارانی بەرق و ئەبزاری دەقیق لە پێترۆشیمی گەچساران، کرێکارانی پەرتۆنگار شیرکەتی ئیمەن سازان لە کەنگان، کرێکارانی پەیمانی بەهمەن ئەژدەر و تەهماسبی، کرێکارانی فوولاد مادکوش لە بەندەر عەباس، کرێکارانی پەیمانیی تەیموور پایمەرد و سەعید سەعیدنژاد لە چابەهار، کرێکارانی شیرکەتی کرمان کەهرۆبا، کرێکارانی جۆشکار و پایپینگی پاڵاوگەی ئیسفەهان و کرێکارانی شیرکەتی “فێپکۆ” مەخازنی تابناک لامەرد.