فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر کوژرانی چنوور عەباسی و هاوژینەکەی لە دێهگولان
یەکشەممە ۲۹-۰۴-۱۴۰۴   |  20-07-2025

بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ۲۶ی پووشپەڕی ١٤٠٤، پیاوێک لە شاری دێهگولان، بە چەندین زەربەی چەقۆ و بەکارھێنانی چەکی گەرم “چنوور عەباسی” و هاوژینەکەی بەناوی “پەیام سەرمەستی” لە دوکانی قوماش فرۆشییەکەیان لە شەقامی ئیستقلالی ئەو شارە کوشتووە.
شایانی باسە، چنوور عەباسی بەهۆی بەرکەوتنی چەندین زەربەی چەقۆ بە سەختی بریندار کرابوو و دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندێکی دەرمانی لە شاری سنە گیانی خۆی لەدەست دا، بەڵام هاوژینەکەی لە هەمان شوێندا گیانی لەدەست داوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بکوژ کە خوازیاری جیابوونەوەی چنوور عەباسی لە هاوژینەکەی خۆی و هاوسەرگیری لەگەڵ ناوبراوی هەبووە لە وەڵامی قەبوڵنەکردنی ئەو داوایەی، چنوور عەباسی و هاوژینەکەی کوشتووە. بکوژ دوای ئەو ڕووداوە بەهۆی ڕێگریی خەڵک لە هەڵاتنی نەیتوانیوە شوێنەکە بەجێ بهێڵێت و دەستبەسەر کراوە.