فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر کوژرانی ژنێک و مناڵە دوو ساڵانەکەی لە لایەن هاوژینەکەی
پێنجشەممە ۲۱-۰۴-۱۴۰۳   |  11-07-2024

هاووڵاتییەکی دانیشتووی پاوە بە ناوی “فەرشاد ئەزکات” دوای تێپەڕبوونی چەند مانگ، دانی بە کوشتنی هاوژینەکەی کە دووگیان بووە، بە ناوی “بەیان ئەمیری” و و منداڵە دوو ساڵانەکەیدا ناوە. فەرشاد ئەزکات وتوویەتی بە هۆی نەخۆشیی منداڵەکەی و ناکۆکی لەگەڵ هاوژینەکەی، ئەو تاوانەی ئەنجام داوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، فەرشاد ئەزکات، بەشێوەی ئەنقەست هاوژینە دوو گیانەکەی و منداڵە دوو ساڵانەکەی کە لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا بوون لە سەرولێژییەکدا بۆ ناو بەنداوی داریان لە پاوە، بەردەداتەوە کە دەبێتە هۆی خنکان و کوژرانیان. شایانی باسە، لە دوای ئاشکرا بوونی کوژرانی بەیان ئەمیری و دوو منداڵەکەی، سەدری شەریفی، دایکی بەیان کە خەڵکی شارۆچکەی شاهۆ سەر بە شاری ڕوانسەرە، بە بیستنی ئەم هەواڵە تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لەدەست داوە. پێویستە بوترێ، فەرشاد ئەزکات خەڵکی شاری مەریوان و دانیشتووی پاوە بووە و لە دوای دانپێدانانی کوشتنی هاوسەر و دوو منداڵەکەی لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە.