فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر کوژران و برینداربوونی لانیکەم ٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان
پێنجشەممە ۰۹-۰۱-۱۴۰۳   |  28-03-2024

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خاکەلێوە، تەرمی سەعید سەڵۆسی، کۆڵبەری تەمەن ٣٣ ساڵی خەڵکی پیرانشار دوای دوو ڕۆژ گەڕان و بە هەوڵەکانی گرووپە خۆبەخشەکانی خەڵکەوە لە بەرزایییە سنوورییەکانی “قیزقاپان”ی ئەو شارەدا بیندراوەتەوە.
سەعید سەڵۆسی کە خێزاندار و باوکی منداڵێک بوو، ڕۆژی دووشەممە ٦ی خاکەلێوە ون بوو و بەهۆی سەرمابردووئیەوە گیانی لەدەستدا.
ئێوارەی سێشەممە ٧ی خاکەلێوە، منداڵێکی کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی دیواندەرە بەناوی پەیمان (ناوبانگ نادیار) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بەستامی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بوو.
هاوکات جەبار نادری تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی مەریوان، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لاقی بریندار بوو. ناوبراو خێزاندار و باوکی منداڵێکی بچووکە.
هەروەها مەتین حوسێنی خەڵکی گوندی سەریاسی پاوە لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە بریندار کرا و غولام فەیزی تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵکی کامێران لە کاتی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە بەهۆی بەربوونەوە لە جەستەیدا تووشی شکاندن بووە.
لەلایەکی دیکەشەوە، ڕۆژی دووشەممە ٦ی خاکەلێوە، ڕەزا نەزەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی، لە سنووری نەوسوود لە مەودای یەک مەترییەوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە تەقەی لێکراوە و دەموچاوی بەسەختی بریندار بووە.
بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ماوەی حەفتەی سەرەتایی ئەمساڵ دا لانیکەم ٥ کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە و ١٩ کۆڵبەریش بریندار بوون.