ڕاپۆرتێک لەسەر گیان لەدەستدانی کۆجبەران لە ڕێگای ئاوەکانی دوورگەی قەناری
هەینی ۰۷-۱۰-۱۴۰۳   |  27-12-2024

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە بە مەبەستی گەیشتن بە دوورگەی قەناری، لە ئۆقیانووسی ئەتڵەس گیانیان لەدەست داوە، بە ڕادەیەکی زۆر بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەکان، ڕۆژانە بەشێوەی نێونجی ٢٨ کەس لەم ڕێگە مەترسیدارە گیانیان لەدەست دەدەن. ئەم ڕێگەیە کە لە باکووری ڕۆژئاوای ئەفریقاوە دەست پێ دەکات، یەکێک لە مەترسیدارترین ڕێگەکانی کۆچ کردن بۆ ئۆرووپایە. شایانی باسە، ناستانداربوونی بەلەمەکان، ناجێگیربوونی کەش و هەوا و نەبوونی کەرەسەی خۆپارێز وەک “هێڵک”، لە زومرەی ئەو هۆکارانن کە ئەم ڕێگەیە بووەبە مەرگبارترین ڕێگە بۆ کۆچبەران.