فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپەڕینی جەماوەری لە سەرتاسەری ئێران بەردەوامە
پێنجشەممە ۲۶-۰۸-۱۴۰۱   |  17-11-2022

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌‌ ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران خه‌ڵك هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم و گرتنی شه‌قامه‌كان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دژبه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ شاره‌كانی “تاران”، “كه‌ره‌ج”، “ته‌برێز”، “كرماشان”، “ئیلام”، “سنه‌”، “سه‌قز”،”ئه‌هواز”، “ئێسفه‌هان”، “ڕه‌شت”، “كرمان”، “یه‌زد”، “لارستان”، “ئه‌نزه‌لی”، “زه‌نجان”، “مه‌شهه‌د”، “جوانڕۆ”، “ئیزه‌”، “ساوه‌”،”كامیاران”،”مه‌هاباد”، “دیوانده‌ره‌”، “سه‌رده‌شت”، “ڕه‌وانسه‌ر”، “قۆروه‌”، “بیجاڕ”، “هۆرموزگان”، “خۆنج”، “دوروود”، “ئاباده‌”، “مه‌ریوان”، “چوارمه‌حال به‌ختیاری” و ئیزە و زۆر شاری دیكه‌ خه‌ڵك هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم و گرتنی شه‌قامه‌كان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و گرتنی بنكه‌كانی “به‌سیج” دژبه‌ كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. شایانی باسه‌ كه‌ خوێندكارانی زانكۆی “علووم پزشكی سنه‌” خوێندكارانی زانكۆی كوردستان و خوێندكارانی زانكۆی “خاجه‌ نه‌سیر”ی تاران له‌سه‌ر شه‌قامی شاره‌كان دژبه‌ كۆماری ئیسلامی و بۆ درێژه‌دان به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و خه‌ڵكی شاری “كامیاران” له‌ شه‌قامی “فه‌هه‌نگسه‌را” له‌به‌رده‌م ماڵی گیانبه‌ختكردوو “فواد موحه‌ممه‌دی” بۆ سه‌ره‌خۆشی كردن له‌ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردوو و به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به‌ڕێوه‌برد.