فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگه‌یاندنی شۆرای ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت سه‌باره‌ت به‌درێژه‌ی مانگرتن
شەممە ۲۳-۰۷-۱۴۰۱   |  15-10-2022

شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ چواره‌مین ڕۆژی مانگرتن دا ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ڕایانگه‌یاند: تا داخوازییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت درێژه‌ به‌ مانگرتن ئه‌ده‌ین.
له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه‌، هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی ئاگادارن له‌كاتی مانگرتن و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری خەلکی ئێران، ژماره‌یه‌ك له‌هاوكاره‌كانمان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وە ده‌ستبه‌سه‌ركران، ئێمه‌ ڕایده‌گه‌ینین كه‌ ده‌ست هه‌ڵناگرین له‌ مانگرتن و درێژه‌ به‌ناڕه‌زایه‌تییه‌كانمان ئه‌ده‌ین. شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت ئاماژه‌ی به‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ كرد كه‌ به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ هاوكاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانیان به‌ڕێوه‌چووبووه‌ و ده‌ڵێت به‌داخه‌وه‌ هیچ یه‌ك له‌ هاوكاره‌كانمانیان ئازاد نه‌كرد به‌ڵكوو چه‌ند كه‌سی دیكه‌شیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌ و تا هاوكاره‌كانمان ئازاد نه‌كرێن به‌ده‌وام ئه‌بین له‌ مانگرتن.