فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگواستنی ئیبراهیم سدیق هەمەدانی بۆ بەندی تاکەکەسی لە زیندانی ناوەندیی شاری مەریوان
پێنجشەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۰   |  17-02-2022

ئیبراهیم سدیق هەمەدانی، بەندکراوی سیاسیی لە زیندانی ناوەندی شاری مەریوانکە ڕێکەوتی٢٣یڕێبەندانەوەلەبەر جێبەجێ نەکردنی وادەی بەرپرسانی زیندان بۆ گواستنەوەی خۆی و کوڕەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە مانی لە خواردن و دەرمان گرتبوو، بە بڕیاری بەرپرسانی زیندان لە حاڵێکدا کە لە پڕۆسەی مانگرتندابوو، بۆ بەندی تاکەکەسی ئەو زیندانە گوازرایەوە.

شایانی باسە ناوبراو هەروەها لە ڕێکەوتی ٤ی ڕێبەندان، مانی لە خواردن گرتبووکە بەوهۆیەوە تووشی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن و گوشاری خوێن ببوو.