ڕاگواستنی بەندکراوێک بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندیی کەرەج
چوارشەممە ۲۱-۰۶-۱۴۰۳   |  11-09-2024
ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان، بەندکراوێکی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی سەجاد بەندەگی بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی ئێعدامەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحیساری کەرەج گواستراوەتەوە و مەترسیی ئەگەری جێبەجێکرانی حوکمەکەی لە ئارادایە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە ١٠ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا بوو.