فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگواستنی موحەممەد سدیق عەزیزی بۆ زیندانی ناوەندیی شنۆ
دوشەممە ۰۹-۱۲-۱۴۰۰   |  28-02-2022

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەشەمە، هاوولاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی ”موحەممەد سدیق عەزیزی” لە زیندانێکی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگوێزرا. ناوبراو سەرقاڵی ئەنجامدانی پڕۆسەی سەربازی لە شاری تاران بوو  کە لە ڕێکەوتی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری ورمێ ڕاگوێزرابوو.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەر کرانیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە. شایانی باسە کە لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و تۆمەتی وەپاڵنراوی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک بڵاو نەبۆتەوە.