ڕاگواستنی موحەممەد هوشەنگی بۆ بەندی تاکەکەسی
سێشەممە ۱۰-۱۲-۱۴۰۰   |  01-03-2022
”موحەممەد هوشەنگی” زیندانی دەسبەسەر کراو، دوای چوار رۆژ مانگرتن لە خواردن، بە بێ ئەوە کە جوابێک بە داخوازە کانی بدرێتەوە بە بڕیاری بەرپرسانی زیندانی ورمێ، بۆ بەندی تاکەکەسی لەو زیندانە ڕاگوێزرا. جێی ئاماژەیە کە باری تەندروستی ناوبراو بەهۆی مانگرتن لە خواردن، ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
”موحەممەد هوشەنگی” لە کاتی دەسبەسەرکرانییەوە هەتا ئێستا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.