فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگواستنی نەرگس موحەممەدی لە زیندانەوە بۆ نەخۆشخانە
پێنجشەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۰   |  17-02-2022

”تەقی ڕەحمانی” هاوژینی ”نەرگس موحەممەدی” و چالاکی بواری مافی مرۆڤ و وتەبێژی ناوەندی دیفاع لە مافی مرۆڤ رایگەیاند، ”نەرگس موحەممەدی” لە زیندانی قەرچەکی وەرامینەوە بە هۆی کێشەی باری تەندروستی، بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، ”نەرگس موحەممەدی” چالاکی بواری مافی مرۆڤ، کە پێشتر ماوەی چەند ساڵ لە زینداندا بوو، و دواتر لە ڕیکەوتی ١٦ی ڕەزبەری ساڵی ٩٩ ئازاد کرابوو، دووبارە لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا لە لەیەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری کەرەج دەستگیر کرایەوە و دوای ماوەیەک بۆ بەندی تاکەکەسی لە زیندانی ئێڤین و پاشان بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین گوازرایەوە.