ڕاگوا ستنی شەعبان موحەممەدی لە زیندانی سنەوە بۆ زیندانی مەریوان
پێنجشەممە ۰۵-۱۲-۱۴۰۰   |  24-02-2022
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەشەممە، مامۆستا و ئەندامی ئەنجۆمەنی سێنفی مامۆستایان، ”شەعبان موحەممەدی” لە زیندانی ناوەندی شاری سنەوە بۆ زیندانی ناوەندی شاری مەریوان گوازرایەوە.
ناوبراو لە ڕێکەوتی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەنداندا، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەریوانەوە بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرابوو.
شایانی باسە هەتا ئێستا چەندین جار بنەماڵەی ”شەعبان موحەممەدی” بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووس و باری تەندروستی ناوبراو، سەردانی ئیدارەی ئیئتلاعاتی شاری مەریوانیان کردووە، بەڵام ئیدارەی ئیتلاعات لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک لەسەر ناوبراو خۆی بواردووە.