لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “ئاکام ئەمینی” و “میلاد ناسری”، دوو تازەلاوی خەڵکی گوندی “کانیڕەش”سەر بە شاری بۆکان، پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ڕاگوێزراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی بۆکاندا لێپرسینەوەیان لێ کراوە و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندی تازەلاوانی زیندانی ئەمشارە ڕاگوێزراون. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەزەڵوەر، میلاد ناسری بە بێ هیچ هۆکارێک لە گوندی “کانیڕەش” لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی خەزەڵوەر، ئاکام ئەمینی پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی بۆکان، دەستبەسەر کرابوون. تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.