فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزانی سەیاد دەروێشی بۆ زیندان بەمەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی
یەکشەممە ۰۱-۰۷-۱۴۰۳   |  22-09-2024

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەیاد دەرویشی، برای فەرجاد دەرویشی، لە گیان بەختکردووانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی پاش بانگکران بۆ بەشی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ورمێ، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ڕاگوێزرا.
سەیاد دەرویشی پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی ورمێ وە، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٢، سەیاد دەرویشی پاش نزیکەی دوو مانگ بەندکران بە دانانی بارمتەی یەک میلیاردی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرابوو. شاینی باسە، ناوبراو لە ماوەی نزیک بە دوو مانگ دەستبەسەرکران و لێپرسینەوەدا لە ژووری تاکەکەسیی گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ، بە توندی ئەشکەنجە دراوە و لێپرسینەوەی لێ کراوە. سەیاد دەرویشی لەو ماوەیەدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
ناوەڕاستەکانی مانگی خەزەڵوەری ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ هیچ هۆکارێک سەیاد دەرویشییان لە یەکێک لە شەقامەکانی ورمێ دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێیان ڕاگواستبوو.