فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی ئارمان تەوبەکار بۆ زیندانی ناوەندی مەهاباد
دوشەممە ۱۷-۰۲-۱۴۰۳   |  06-05-2024

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گوڵان، ئارمان تەوبەکار تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی ڕەبەت، دوای ئەوەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کراوە، دەستبەسەر و بەمەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی یەک سال بەندکرانەکەی، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد گواستراوەتەوە.
ئارمان تەوبەکار لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠١ و لە سەردەمی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و دوای چەند ڕۆژێک دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو. ناوبراو دواجار لە مانگی خەزەڵوەری هەمان ساڵ و لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ی سەردەشت بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی”، حوکمی دوو ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپابوو. شایانی باسە، ئەو حوکمە دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی ئارمان تەوبەکار بۆ ساڵێک زیندان کەم کراوەتەوە.