فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی ئایهان ئیبراهیم عەلیکانی بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی
هەینی ۱۳-۰۴-۱۴۰۴   |  04-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئایهان ئیبراهیمی عەلیكانی تەمەن ٢٩ ساڵ، بە مەبەستی جێبەجێكرانی حوکمی یەک ساڵ بەندكرانەكەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ورمێ گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، لەم دواییانەدا، حوکمی یەک ساڵ بەندكرانی ئەم هاووڵاتییە لە لایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ورمێ پشتڕاست كراوەتەوە. ناوبراو پێشتر لە سەرەتاكانی ڕەزبەری ١٤٠٣، لە لایەن لقی ٣ی دادگای ورمێ بە تۆمەتی “ئەندامییەتی لە گروپە دژبەرەكانی كۆماری ئیسلامی” بە ٦ ساڵ زیندان مەحكووم كرابوو. ئەم حوکمە لە دوای ناڕەزایەتیی دەربڕین و پێداچوونەوە لە لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵات ڕەتكرایەوە و دۆسیەكە بە مەبەستی پێداچوونەوەی دووبارە بۆ یەكێك لە لقەكانی هاوتای دادگای ورمێ نێردرا. جێگای ئاماژەیە، ئایهان ئیبراهیمی عەلیكانی لە ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵی بنەماڵەییەكەی لە شاری ورمێ بە شێوەیەكی توندوتیژانە دەستبەسەر و دوای ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ بەندی ئەمنیی زیندانی ناوەندیی ورمێ گواسترایەوە و لە كۆتاییدا بە دانانی بارمتەی دوو ملیاردی بە شێوەی كاتی تا كاتیی كۆتاییهاتنی دادگاییەكەی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد كرابوو.