ڕاگوێزرانی ئەرغەوان فەلاحی بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین
دوشەممە ۲۰-۰۵-۱۴۰۴   |  11-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، زیندانی سیاسی “ئەرغەوان فەلاحی” دوای دوو مانگ ڕاگیران لە ژوری تاکەکەسی زیندانی فەشافویە بۆ بەندی ژنانی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی قەرچەکی وەرامین ڕاگوێزراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو پێشتر زیاتر لە شەش مانگ لە ژوری تاکەکەسی بەندی ٢٤١ی زیندانی ئێڤین لە ژێر لێپرسینەوە و گوشاری توندی دەرونی و جەستەیدا بووە. ئەم زیندانیە سیاسیە لە رێکەوتی ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە تاران بە تۆمەتی “چالاکی و پڕوپاگەندە لە دژی نیزام” و “لاینگری لە سازمانی موجاهدینی خەلق” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لە هەمان کاتەوە لە ژێر چاوەدێری هاوبەشی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و ئیتلاعات ودەزگای دادوەریدا بووە.