فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی ئەمیر بابۆلی بۆ زیندانی مەهاباد بە مەبەستی تێپەڕکردنی حوکمەکەی
دوشەممە ۲۸-۰۸-۱۴۰۳   |  18-11-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، ئەمیر بابۆلی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “لەج”ی مەهاباد دوای بانگکران بۆ لقی جێبەجێکرانی سزاکانی ئەمشارە، دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕکردنی حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانەکەی، بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد گواسترایەوە.
جێگای ئاماژەیە، ئەمیر بابۆلی پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە حیزبیکی کوردستانی” حوکمی پێنج ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو. ناوبراو هەروەها لە دۆسیەیەکی دیکەدا، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی مهاباد، بە تۆمەتی “هەڵگرتن و گواستنەوەی چەک” حوکمی یەک ساڵ زیندانی بە سەردا سەپاوە. ئەمیر بابۆلی ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠١، لە کاتی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بۆ سەر ماڵەکەی لە گوندی لەج ی مەهاباد دەستبەسەر و دوای ٧ مانگ دەستبەسەرکران، لە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتی و تا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی ئازاد کرابوو.