ڕاگوێزرانی ئەمیر جانگوڵی بۆ شوێنێکی نادیار
پێنجشەممە ۱۳-۱۰-۱۴۰۳   |  02-01-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانبار، ئەمیر جانگوڵی تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ، لە گەڕەکی سەیداوای ئەو شارە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی تا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لە وەڵامدانەوە لەو بوارەدا خۆ دەبوێرن. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.